چوار سیاسه‌تمه‌داری كورد كه بۆ ماوەی دە ساڵه له زینداندان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به پێی فه‌رمانی دادگایه‌كی توركی ئازاد كران.
به سه‌دەها كه‌س له خزم و كه‌سوكار و پشتیوانانیان پێشوازیان له چالاكیخوازانی مافی مرۆڤ له‌یلا زانا و یاوەرەكانی خه‌تیب دجله و سه‌لیم سهداك و ئۆرهان دۆگان كرد.
جێی باسه له ساڵی 1994، ئه‌م په‌رله‌مانتارانه بڕیاری زیندان كردنیان بۆ ماوەی 14 ساڵ به‌سه‌ردا دراو به تاوانی ئه‌وەی په‌یوەندیان به چه‌كدارە جوداخوازەكانهوە هه‌یه.
ئه‌و دادگا باڵایه‌ی توركیاش وەك هه‌وڵدانێك له جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا ئه‌م بڕیاری ئازادكرنهی په‌رله‌مانتارە كوردانه‌ی داوە.