ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ،سڵڤان شالۆم وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی و عوسمان ئه‌لباز ڕاوێژكاری سه‌رۆكی میسری حوسنی مبارك له قاهرە ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یان دابوو كاتێك له‌وێ دیپلۆماتی ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك موبارەك و كاربه‌دەستانی تردا له كۆبوونه‌وەدان.
هه‌ردوو لاش، سه‌بارەت به بارودۆخی ئاسایش و گه‌لێ بابه‌تی تریش ووتوێژ دەكه‌ن. ئه‌مه‌ش له ڕۆژێك پاش ئه‌وەی كابنه‌تی ئیسرائیلی له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك وەزیرانی ئیسرائیلی ئاریاڵ شارۆن دەنگیاندا بوو.
به پێی ئه‌م پلانه نوێیه‌ی به‌ڕێز شارۆنیش ئیسرائیل تاوەكو كۆتایی ئه‌مساڵ له نیشته‌جێی جوله‌كه‌كان له كه‌رتی غه‌زە و چوار نیشته‌جێی كه‌ناری ڕۆژئاوا دەكشێته‌وە.