له كاتێكدا كه نوێنه‌ری نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان له‌خدەر ئیبراهیمی حكومه‌تی داهاتووی عێراقی ڕادەگه‌یه‌نێت، دوو ته‌قینه‌وە له ناوەندی شاری به‌غدا و باكوری عێراق ڕوویداوە.
پۆلیسی عێراقی دەڵێت: له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وەی بۆمبێكی چێنراو له به‌ردەم ئۆفیسی ی.ن.ك 10 كه‌س كوژراوە، به‌ڵام ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكی كه ئامادەی ڕووداوەكه بووە گوتویه‌تی ته‌نها 3 كه‌س كوژراوە.
له باكوری عێراق له دەرەوەی بنكه‌یه‌كی هێزی هاوپه‌یمانان له بێجی شاری تكریت و له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی ئوتومبیلێك یانزدە كه‌س كوژراوە.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی د‌ەنگی ئه‌مریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.
هه‌ر له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری د‌ەنگی ئه‌مریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە راپۆرتێكی بۆ ناردووین بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.