كاربه‌ده‌ستانی سوریا ڕه‌خنه‌ی ناڕه‌زاییان هه‌بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌مارۆ ئابووریه نوێیانه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دیمه‌شق و گوتویانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له سه‌ر ووڵاته‌كه‌یان نابێت. محه‌مه‌د ناجی عتری سه‌ره‌ك وه‌زیری سوریا ده‌ڵێت ئه‌م سزایانه ناڕه‌وان و گوتوشیه‌تی نابێت واشنتۆن ببێته مایه‌ی هاندانی كێشه له نێوان هه‌ردوو وو‌ڵاتدا. سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌ب ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ی به مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌ترسی به‌خش ناوزه‌د كردووه و گوتوشیه‌تی زیان له په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و ووڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌دات. ده‌مڕاستێكی تۆنی بلێری سه‌ره‌ك وه‌زیری به‌ڕیتانیا گوتویه‌تی ووڵاته‌كه‌ی هه‌مان نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌مریكای هه‌یه سه‌باره‌ت به سوریا به‌ڵام گوتویه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕه‌خنه‌یی بونیاتنه‌ره. شایانی باسه سه‌رۆك بوش دوێنێ سێ شه‌ممه ئه‌م سزایانه‌ی سه‌پانده سه‌ر سوریا و ده‌ڵیت دیمه‌شق پشتیوانی له تیرۆریزم و بنكۆڵ كردنی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا ده‌كات.