سه‌رۆك وەزیرانی دانیماركی ئه‌ندێرس فۆغ راموسێن له ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه هێزەكانی له عێراقدا پێوست دەبن تاوەكو بارودۆخه‌كه سه‌قامگیر دەبێت و عێراقیه‌كان له تیرۆرستان و توندڕەوان بپارێزن.
به‌ڕێز ڕاموسێن، له‌و ووتارەیدا كه له كۆبنهاگنه‌وە پاش ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ كۆڵن پاوەڵی وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا گوتی: ئه‌وروپا هه‌ست دەكات كه بیر‌و بۆچوونه ئه‌وروپییه‌كان هه‌موو كاتێك له‌لایه‌ن ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكاوە بایه‌خی پێ‌نادرێت.
هه‌رچه‌ندێكه به‌ڕێز ڕاموسێن گوتی دوابه‌دوای ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رە ئه‌وروپییه‌كانی تردا له‌و باوەڕەدایه كه ئه‌وروپا ئامادەیه ناكۆكیه‌كانی له‌وەوپێشیان له‌گه‌ڵ واشنتۆندا به‌لاوە بنێن و گوتی: كاتی ئه‌وەیه كه به‌شداری هێزەكانی ئه‌مریكا بكه‌ن.
جێی باسه، دانیمارك 500 سه‌ربازی له باشوری عێراقدا بڵاوكردۆته‌وە و له‌ژێر فه‌رمانی هێزبەكانی به‌ریتانیادا كاردەكه‌ن.