ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، به‌ڕێز شیراك گووتی: هێشتا ئه‌نقه‌رە مه‌رجه‌كانی بوون به ئه‌ندامی تێدا نیه وەك پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و سیسته‌می داد.
جێی باسه، توركیا له مێژەوە هه‌وڵی بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپای داوە، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا به ئه‌نكه‌رەیان گووتوە كه دەبێت له پێشدا چاكسازی بكات و زیاتر مافی مرۆڤ بپارێزێت.
وەزیرانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڵێنیان داوە به توركیا كه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نقه‌رە تاوەكو كۆتای ئه‌مساڵ پێشكه‌وتنێكی باش له‌و بوارانه‌دا به‌دەست نه‌هێنێت، ئه‌وا ڕێگای دەدەن ڕۆژێك دەست نیشان بكرێت تاوەكو گفتوگۆی ئه‌ندامێتی له گه‌ڵدا بكه‌ن.