ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئۆفیسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزخانه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دیمه‌شق داخراون له ده‌مێكدا كاربه‌ده‌ستان لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی دوێنێ سێ شه‌ممه ده‌كه‌ن، كه ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له دمهشقی پایته‌خت ڕوویاندا و هه‌روه‌ها شه‌ڕه ته‌قه‌ش له نێوان هێزه ئاسایشیه‌كان ی سوریا و هێرشبه‌رانی ده‌مامك كردوودا ڕوویداوه. له ئاكامی ئه‌م ڕووداوانه‌ش چواركه‌س كوژراون.
كێری شرێیدن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له بیرۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه له قاهیره ڕاپۆرتێكی ئاماده كردووه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.