نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌خده‌ر براهیمی ده‌ڵێت: كاری دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی كاتی له عێراقدا تاوه‌كو كۆتایی مانگی شه‌ش كارێكی گرانه به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت.
به‌ڕێز براهیمی له ماوه‌ی ووتارێكی دا له ڕۆژی سێ شه‌ممه به ئه‌نجومه‌نی ڕاگه‌یان كه ده‌بێت تاوه‌كو كۆتایی مانگی پێنج ئه‌و كه‌سانه بناسێنێت كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت كار بۆ حكومه‌تێكی به‌رپرسیار بكه‌ن له چوار چێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی سنوورداردا هه‌تا وه‌كو هه‌ڵبژاردن له مانگی یه‌كی داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها گوتی پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی ئنتقالی پێكهێنرا پێویسته كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی ساز بكرێت تاوه‌كو گیروگرفته‌كانی وه‌ك ئاسایش و ڕێخسته‌كانی هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا Peter Heinlein له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی وورده‌كاریه‌كانی پلانی ئه‌و حكومه‌ته كاتییه‌ی كه به‌ڕێز براهیمی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كردووه ئاماده كردووه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت ئه‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه كلیك بكه‌یت.