دۆزینه‌وه‌ی لاشه‌ی چواره‌م نزیك كاروانێكی سووته‌مه‌نی كه دوو هه‌فته‌ی له‌مه‌و پێش له‌ده‌وروبه‌ری به‌غدا هێرش كرابوه سه‌ر، پشت ڕاستكراوه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له كۆنتراته سڤیله‌كانی ئه‌مریكی سه‌ر به كۆمپانیای Halliburton ئه‌مریكی بووه. ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێ Tony Johnson كه ته‌مه‌نی 47 ساڵه و خه‌ڵكی كالیفۆرنیایه یه‌كێك له‌و 7 كارمه‌ندانه‌ی Halliburton بووه كه له 9 ئابریل هێرشیان براوه‌ته سه‌ر كاروانه‌كه‌یان. لاشه‌ی سێ له‌و كرێكارانه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌ست نیشان كرابوون. ڕفاندنی كرێكارێكی تر به ناوی Thomas Hamill كه له‌سه‌ر ڤیدیۆ بێنراوه هێشتا ژماردی بۆ نه‌كراوه. Halliburton ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ لێپرسراوان كار ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی سێ كرێكاری وون كراوی تر. سه‌ربازێكی ئه‌مریكی هه‌روه‌ها كوژراوه و تا ئێستا 34 له كرێكارانی Halliburton له عێراقدا كوژراون.