ئسپانیا و ههندۆرس و كۆماری دۆمینیك ڕایانگه‌یاندووه لهشكرهكانیان له عێراق ده‌كێشنه‌وه. هه‌ر چه‌نده مایه‌ی نیگه‌رانیه ئه‌م ووڵاتانه بڕیاریان داوه لهشكرهكانیان له عێراق نه‌هێڵن، به‌ڵام هاوپه‌یمانان به‌هێزن و پابه‌ندن به‌وه‌ی كه به‌سه‌ر كه‌وتووی كاره‌كانیان له عێراق ته‌واو بكه‌ن.
Scott McClellan ده‌مڕاستی كۆشكی سپی ده‌ڵێت " ئه‌و ووڵاتانه ده‌بێت خۆیان بڕیاری خۆیان بده‌ن."
به‌ڕێز McClellan ده‌ڵێت: " ئێستا كاتی تاقی كردنه‌وه‌یه، كاتێك دوژمنانی ئازادی هه‌وڵی تێكدانی گواستنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و دیموكراتی ده‌ده‌ن، زۆر گرنگه ئێمه له سه‌ر ڕێبازی خۆمان بمینینه‌وه و یارمه‌تی گه‌لی عێراق بده‌ین. هه‌روه‌ها كار بكه‌ین بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ عێراقیه‌كان وه پاشه ڕۆژێكی ئازاد و دیموكراتی بۆ گه‌لی عێراق دروست بكه‌ین. وه هه‌ر ئه‌مانه‌یه كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له كردنی."
ئه‌لبانیا گوتویه‌تی له‌وانه‌یه ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی كه له عێراق كارده‌که‌ن زیاد بكات. هه‌روه‌ها ئوكرانیا و ئوسترالیا و ئیتاڵیا و پرتۆگال و سلۆڤاكیا له نێو ئه‌و ووڵاتانهدان كه بڕیاریان داوه به‌رده‌وامبن له هاریكاری گه‌لی عێراق.
به‌ڕێز McClellan ده‌ڵێت "دوژمنانی ئازادی ده‌یانه‌وێت ترس بڵاو بكه‌نه‌وه و خه‌ڵكه‌كه بترسێنن. به‌ڵام هاوپه‌یمانان به‌هێزن و به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن و یارمه‌تی دانی گه‌لی عێراق."
وه‌كو Ivan Gasparovic سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵبژێراوی سلۆڤاكیا گوتی "ئایا باشتره له عێراق بكشێینهو و عێراق بۆ تیرۆریستان به‌جێ بهێڵین یاخود سه‌ركه‌وین و هه‌ر شتێك له تواناماندابێ بیكه‌ین بۆ وه‌ستانی بڵاوبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم؟"
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
وه ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.