وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی عێراق ئیبراهیم به‌حر ئه‌لعلوم ده‌ڵێت له به‌سرا فرۆشتنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه وه‌كو پێشان ده‌ستی پێكردووه كه له‌وێ بنكه‌ی باركردنی نه‌وتی سه‌ره‌كی ڕۆژی شه‌ممه داخرا پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند گه‌میه‌كی بچوك هێرشی خۆكوژیان كرده سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه.
ده‌ركردنی نه‌وت له به‌سرا بۆ ئابووری عێراق گه‌لێك گرنگن چونكه له‌لای كه‌مه‌وه له‌سه‌دا 85 ئه‌و نه‌وته‌ی كه به‌ده‌ره‌وه ده‌فرۆشرێ له‌وێوه بارده‌كرێت كه ئێستا نزیكه‌ی 1600000 به‌رمیل له ڕۆژێكدا ده‌رده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه به سێ گه‌می بچوك پڕ له كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ی نه‌وت. له پێشدا وایان زانی كه هیچ زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه به‌ڵام له پاشاندا ده‌ركه‌وت كه زیان گه‌یشتووه به دینه‌مۆكان و هێڵی كاره‌با، بۆیه ئه‌و بنكه‌یان داخست.