نێردراوی تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق ده‌ڵێ ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌تا ڕۆژی 30 ی مانگی 6 ی ئه‌م ساڵ حكومه‌تێكی نوێ له به‌غدادا پێك بێ، واتا دوایین موڵه‌تێك كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌سه‌ڵاتی سه‌روه‌ری ته‌حویڵی عێراقیه‌كان بدات، به‌ڵام ئه‌ركه‌كه هاسان نابێ. دیپلۆماتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌خده‌ر براهیمی ده‌ڵێ ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری كاتی كه له ماوه‌ی 10 حه‌وتوودا دێته سه‌ركار، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنووردار كردووه. به‌ڕێز براهیمی گوتی ئه‌و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاو ده‌نگه ئه‌و ئه‌ندامانی ئێستای ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له حكومه‌تی نوێ دا نه‌بن.