یاسادانه‌رانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش كردووه كه پلانێكی ڕوون و ئاشكرا بخاته به‌رده‌ست سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی سه‌قامگیركردنی ئارامی له عێراقدا. دوێنێ سێ شه‌ممه له دانیشتنێكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌وه‌ییه‌كانی سینات‌دا هه‌ردوو لایه‌نی دیموكراته‌كان و كۆماریه‌كان داوایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش كردووه كه پوخته‌ی ستراتیژیه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له عێراقدا بخه‌نه ڕوو. ڕیچارد لوگار ی سیناتۆری كۆماری و سه‌رۆكی ئه‌م كۆمیته‌یه‌ی سینات گوتویه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش زۆرجار پلانه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به عێراق نه خستۆته به‌ره‌ده‌م كۆنگرێس و هه‌روه‌هاش به‌رده‌م ووڵاتیانی ئه‌مریكی. له به‌رده‌م ئه‌م لیژنه‌یه‌دا پۆڵ وڵفۆویتز، جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، گوتویه‌تی پێشبینی شێوه و پێكهاته‌ی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراقی ناكات چۆنه و چۆن نییه.