له پێنج شه‌ممه له ناوچه‌ی شارلۆتنبێرگ، له شاری به‌رلین له ئه‌ڵمانیا، په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی ڕێزگرتن له قوربانیانی ڕووداوی ڕستۆرانتی میكۆنۆس لادرا. له‌و ڕووداوه‌دا، له 17 ی مانگی 9 ی ساڵی 1992، چواركه‌س له ڕێبه‌رانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران تیرۆركران. له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا هیڤی به‌رواری ڕاپۆرتێكی ئاماده‌كردووه. و هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان سه‌ڵاح پیرۆتی گفتوگۆیه‌كی ده‌گه‌ڵ میرۆ عه‌لی یار، نوێنه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سازداوه، كه به‌شداری له مه‌راسیمه‌كه‌دا كردبوو.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه و گفتوگۆیه‌كه، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.