وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: نائومێدبوون به‌و بڕیاره‌ی چین بۆ سانسۆركردنی ووتاره‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا Dick Cheney كه سه‌ردانی ئه‌و ووڵاته‌ی كردبوو. كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێن: ووتاره‌كه‌ی به‌ڕێز Cheney كه له 15 ئه‌م مانگه‌دا له زانكۆی شانگهای خوێندبوویه‌وه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی حكومه‌تی چینیه‌وه بێ ده‌ستكاریكردن بڵاو كرابۆوه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ڕۆژنامه و ماڵپه حكومیه‌كان ئه‌و به شانه‌ی ووتاره‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكیان بڵاو نه‌كردبۆوه كه باس له كۆریای باكوور و تایوان و ئازادی سیاسی كردبوو.