ئه‌مڕۆ ده‌یان هه‌زار كه‌س له فه‌له‌ستینیه‌كانی توڕه له شه‌قامه‌كانی شاری غه‌ززه خۆپیشاندانیان سازدا له كاتێك دا ته‌ڕمی ڕێبه‌ری حه‌ماس عه‌بدولعه‌زیز ڕهنتیسییان به خاك ئه‌سپارد. خۆپیشانده‌ره‌كان داوای تۆڵه‌ی ڕێبه‌ری گروپی میلیشیای حه‌ماسیان كرد كه ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی هێرشی موشه‌كێكی ئیسرائیلی كوژرا.
له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی كوژرانی عه‌بدولعه‌زیز ڕه‌نتیسی، هاوكارمان موعته‌به‌ر شێروانی ووتوێژێكی ده‌گه‌ڵ خالد ساڵح، شاره‌زای كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سازداوه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.