ڕێبه‌ری كلیسای رۆمان كاتۆلیك داوای له بارمه‌ته‌گره‌كانی عێراق كرد كه هه‌موو بارمه‌ته‌كانیان ئازاد بكه‌ن و هه‌روه‌ها داوای كۆتایی پێهێنان به شه‌روكێشه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا كرد. پاپا جۆن پۆڵ له كاتێكدا له په‌نجه‌ری خانوبه‌ره‌كه‌ی له مه‌یدانی سانت پیترس دا قسه‌ی ده‌كرد گوتی زۆر به په‌رۆشه‌وه ئاگاداری هه‌واڵه‌كانی سه‌باره‌ت به خۆڕهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق بوه. پاپا جۆن پۆڵ ده‌ڵێ خوێنڕێژی له سه‌ر خاكی پیرۆزدا ده‌بێ ڕابگیرێ، چونكه به دژی ویستی خودایه.