ئوسامه بن لادن په‌یمانی داوە كۆتایی به هێرشه تیرۆركاریه‌كان بێنێت بۆ سه‌ر ئه‌وروپا به‌و مه‌رجه‌ی هێزە سه‌ربازیه‌كانی ئه‌وروپا ووڵاتانی ئیسلامی جێبهێڵن. ئه‌م ڕەخساندنه‌ش له‌و كاسێته دەنگیه‌دا هات كه به دەنگی ئوسامه بن لادن دانراوە و واش پێدەجێت له‌م ماوەیه‌ی دواییدا ڕیكۆردكرابێت.
هه‌ر به ماوەیه‌كی كه‌م پاش بڵاو بونه‌وەی ئه‌و كاسێته دەنگیه‌ی بن لادن ، فه‌رەنسا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریاتانیا، ئیسپانیا، ئیتالیا و هه‌روەهاش یه‌كێتی ئه‌وروپا به ته‌واوی ئه‌و داوایانه‌ی بن لادنیان ڕەتكردەوە.
كۆڵن پاوەڵ وەزیری دەروەوەی ئه‌مریكاش گوتویه‌تی: ووڵاتانی ڕۆژئاوا به كردە تیرۆركاریه‌كانی تیرۆرستان ناترسن.