ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جارە له‌ماوەی ئه‌و زنجیرە به بارمته گرتنه‌ی كه‌سانی بیانی‌دا له عێراق كه‌سێكی به بارمته گیراو بكوژرێت. به‌ڵام دەسه‌ڵاتدارانی ئیتالیا به‌ڵێنیان داوە كه سه‌ربازەكانیان له عێراق ناكشێنه‌وب گه‌رچی ئه‌م داواكاری فڕێنه‌رانی بوو.
دانیشتوانی ئیتالیاش ئه‌م هه‌واڵه چاوەروان نه‌كراوەیان له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیه‌وب بیست كه تیایدا وەزیری دەرەوەی ئیتالیا گوتی: فابریزیۆ كواترۆچی ته‌مه‌ن 36 ساڵ كوژراوە و گوتی پاڵه‌وانانه گیانی له‌دەستداوە چونكه كاتێك كه یاخی بووان سه‌ریان داپۆشیوە تاوەكو بیكوژن، په‌ڕۆ ڕەشه‌كه‌ی سه‌ری لابردووە و هاواری كردووە و گوتویه‌تی" پیشانتان دەدەم چۆن ئیتالیه‌كان دەمرن."