ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێز له‌خده‌ر براهیمی و سه‌رۆكی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنی عێراق به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نوسییان سازداوه. سه‌باره‌ت به‌م كۆنفرانسه سروه عه‌بدولواحد، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، له به‌غداوه ڕاپۆرتێكی ئاماده كردووه. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.