ئه‌مڕۆ 14 مانگی چوار شازده‌هه‌مین ساڵیادی ئه‌نفاله‌كانی كوردستانی عێراقه كه پرۆسه‌یه‌ك بوو به‌ناوی عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفال و له ماوه‌ی مانگی دووی ساڵی 1988 تا مانگی نۆی هه‌مان ساڵ له‌لایان ڕژێمی به‌عسی دكتاتۆر له گوند و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و له هه‌شت قۆناغ به‌ڕێوه چوو و له ئه‌نجام به ده‌یان هه‌زار كه‌س كوژران یان بێ سه‌رو شوێن چوون. سه‌رچاوه كوردیه‌كان ئه‌م ژماره‌یه به 182000 كه‌س داده‌نێن. ئه‌مڕۆ له كوردستانی عێراق ساڵیادی ئه‌م كاره‌ساته به‌ڕێوه چوو. په‌یامنێرانمان عومه‌ر فه‌رهادی له شاری هه‌ولێر، له‌تیف نێروه‌یی له شاری سلێمانی و سه‌لام باڵایی له شاری دهۆك ڕاپۆرتیان بۆ ئاماده‌كردووین.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرتانه، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.