هێلێن كلاركی سه‌ره‌ك وه‌زیری نیوزیلاند ده‌ڵێت له‌وانه‌یه كۆمپانیای ویلنگتۆنی سه‌ربازه ئه‌ندازیاره‌كانی كه له عێراقن بكشێنێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتو بارودۆخی عێراق وه‌كو ئێستا هه‌ر شه‌ڕوشۆربێت. ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه بCڕێز كلارك به ڕادیۆی نیوزیلاندا ڕاگه‌یاند كه هیچ سودێكی بۆ ئه‌دازیاره‌كان نییه له عێراق بمیننه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌توانن كاره‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن. له به‌ر هۆی ئاسایش ئه‌ندازیاره‌كان گه‌ڕانه‌وه بنكه‌كه‌ی خۆیان له نزیك شاری به‌سرای باشووری عێراق. به‌ڵام ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندوه كه ئه‌مڕۆ گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. شایانی باسه نیوزیلاند 61 ئه‌ندازیاری سه‌ربازی له عێراق هه‌یه كه یارمه‌تی پڕۆژه مرۆڤایه‌تیه‌كانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ده‌ن.