بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی 9 ی مانگی 4 تایبه‌ت بوو به ساڵیادی كه‌وتنی ڕژێمه دیكتاتۆریهكهی سه‌دام حسێن.
هه‌روه‌ها له‌م به‌رنامه‌یه‌دا باس له ئایندهی عێراق له پاش ڕۆژی سی شه‌ش كه ده‌سه‌ڵات ده‌گوێزرێته‌وه بۆ عێراقیه‌كان كرا. ئایا ئایندهی عێراق له‌دوای گواستنی ده‌سه‌ڵات بۆ عێراقیه‌كان به چ ئاڕاسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات و ئایا حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی عێراقی تا چه‌ندێك ده‌توانێت یانیش چۆن سه‌ودا له‌گه‌ڵ كێشه و گرفته جۆراو جۆره‌كانی ناو‌و ووڵاته‌كه‌دا ده‌كات.
میوانداری به‌رنامه هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح بوو و میوانه‌كانیش به‌ڕێز قادر عه‌زیز، سكرتێری حزبی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان، و پرۆفیسۆر عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سول بوون.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م به‌رنامه‌یه، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.