سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كانی به‌شدار له شه‌ڕی عێراق ده‌كات ئارام ببنه‌وه. ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ش له‌لایه‌ن ئۆفیسی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك پاش خراپترین شه‌ڕ له عێراق وه‌تای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێنه‌وه هات، كه یه‌ك ساڵی به‌سه‌ر چووه. و له به‌یان نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت به‌ڕێز عه‌نان به زیادبوونی ژماره‌ی كوژراوه‌كانی مه‌ده‌نی نیگه‌رانه و داخوازی ده‌كات له هه‌مو لایه‌نه‌كانی به‌شدار له شه‌ڕه‌كه‌دا ئارام بنه‌وه تا وه‌كو مه‌ترسی له سه‌ر مه‌ده‌نیه‌كان كه‌متر بێته‌وه.