كاربه‌ده‌ستانی باڵای له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێن یاخی بوان هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكیان كردۆته خواره‌وه له به‌غدا و دوو ئه‌ندامی كارمه‌ندیان كوشتووه.
جه‌نڕاڵ مارك كێمێت له كاتی قسه‌كردنی دا بۆ په‌یامنێران له به‌غدا وتی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به چه‌ند كیلۆمه‌تر دوور له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه كه‌وته خواره‌وه.
له هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ده‌نی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پۆڵ برێمه‌ر وتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له هه‌وڵدان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یاخی بوان له ناوچه‌ی نه‌ئارامی فه‌لوجه.
ئه‌و وتی كاربه‌ده‌ستانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان هیچ مه‌رجێكیانی دانه‌ناوه بۆ كاتی ئاگربه‌ست كه به‌ڕه‌سمی له دره‌نگانێكی ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستی پێكرد به‌ڵام له‌لایه‌ن سیره‌گرانه‌وه شكێنرا.
به‌ڕێز برێمه‌ر ئه‌مڕۆ به ته‌له‌فیزیۆنی ABC وت هه‌ر كه شه‌ڕ ڕاگیرا شاندی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق له‌گه‌ڵ یاخی بوان كۆده‌بنه‌وه بۆ ووتوێژكردن كه ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ن.