Accessibility links

ته‌رمی 350 سه‌ربازی ئێرانی دۆزراوەته‌وە كه‌ له‌ ماوەی شه‌ری نێوان عێراق و ئێراندا كوژراون - 2004-04-09


له‌ ئێران مه‌راسیمی پرسه‌ و سه‌رەخۆشی به‌ڕێوە چوو له‌ ئاكامی دۆزینه‌وەی ته‌رمی 350 سه‌رباز كه‌ له‌ شه‌ڕی هه‌شت ساڵ درێژخایه‌نی عێراق و ئێراندا به‌شداریان كردبوو.

ئاژانسی ڕەسمی میدیای ئێران ئیرنا بڵاوی كرەوە...كاروانێكی لۆری كه‌ جه‌نازەكانی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرابوون بارەگای پۆلیسی باكوری تارانیان به‌رەو زانكۆی تاران به‌جێهێشت، كه‌ هه‌فتانه‌ مه‌راسیمی نوێژو نزای هه‌ینی تیا به‌ڕێوە دەچێت. جێی باسه‌ كه‌ژاوەی ته‌رمی سه‌ربازەكان به ژمارەیه‌ك له‌ زۆری خه‌ڵكی و خێزانه‌كانیان دەورەدرابوون و له‌ دواییدا به‌رەو گۆرەپانی به‌هشتی زەهرە گوێزرانه‌وە و له‌ پاشدا به‌ خاك سپێردران.

شایانی باسه‌ سه‌دەها هه‌زار كه‌س له‌و شه‌ڕەی عێراق و ئێراندا كوژراون كه‌ له‌ساڵی 1980 تا 1988 به‌ردەوام بوو.

XS
SM
MD
LG