به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سیڤیڵی ئه‌مریكی له عێراقدا له‌لایه‌ن خۆیه‌وە ئاگر به‌ستی له شاری فه‌للوجه ڕاگه‌یاند كه تیایدا هێزەكانی پیادەی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژی پێنج هه‌میندا به گژ یاخیبوان‌دا چونه‌ته‌وە.
پۆڵ برێمه‌ر گوتویه‌تی ڕاگرتنێكی كاتی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كان، ڕێگه ئه‌دات ووتوێژ له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حوكمرانی عێراق و ڕێبه‌رانی یاخیبوەكان به‌ڕێوەبچێت. هه‌رچه‌ندێكه تا ئێستا به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌و دوو لایه‌نه ئاشكرا نه‌بووە. هه‌روەها به‌ڕێز برێمه‌ر گوتی : ئه‌و ئاگر به‌سته یارمه‌تی دانیشتوان ئه‌دات به لای مردوو بریندارەكاندا بچن.
هاوكات له به‌شه‌كانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراقدا هێزی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانیان خستۆته گه‌ڕ بۆ له‌ناوبردنی چه‌كدارەكانی ئه‌لمه‌هدی كه موقته‌دا ئه‌لسه‌در ی مه‌لای ڕادیكالی شیعه ئاینزاكان ڕێبه‌رایه‌تیان دەكات.
له لایه‌كی ترەوە، پۆڵ برێمه‌ری به‌ڕێوبه‌ری دەسه‌ڵاتی كاتی ئه‌مریكی له عێراقدا وەزیری نوێی ناوخۆی عێراق و بۆ یه‌كه‌م جار له عێراقدا ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشان كرد.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.