وەزیری ناوخۆی عێراقی نوری به‌دران كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوە دەستنیشانكراوە و سه‌ر به شیعه‌كانه دەڵێت: له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا دەستی له‌كار كشانۆته‌وە.
به‌ڕێز به‌درانیش گوتویه‌تی: له ماوەی پرسیارێكیدا بۆ پۆڵ برێمه‌ری به‌ڕێوبه‌ری دەسه‌ڵاتی ئه‌مریكی له عێراقدا دەربارەی ئه‌وەی ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆرە ته‌رخه‌میه‌کی هه‌بێت، ئه‌ویش له وەڵامدا پێی ڕاگه‌یاندووە كه هیچ په‌یوەندیه‌كی به ته‌رخه‌میه‌وە نیه و ته‌نها به‌هۆی ئه‌وەیه كه هه‌ردوو وەزارەتی به‌رگری و ناوخۆ به دەست شیعه ئاینزاكانه‌وەیه و ئه‌مه‌ش شێوەیه‌ك له شێواندن له‌ناو وەزارەته‌كاندا دروست دەكات.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌که كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه‌وە بكه.