قسه‌كه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆرشی ئیسلامی له عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه گووتی: هێرش بردنی هێزەكانی هاوپه‌یمان له دژی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ته‌نها ئه‌م بارودۆخه به‌رەو ئاڵۆزی دەبات.
به‌ڕێز حامد ئه‌لبه‌یاتی به ڕادێوی بی بی سی ڕاگه‌یاندووە كه ئه‌و له‌و باوەڕەدایه ڕێبه‌رانی شیعه دەتوانن بارودۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وە ئه‌گه‌ر هاتوو ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا ڕازی ببێت به‌وەی ووتوێژێكی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ئه‌نجام بدات.
ئه‌ندامی ئه‌جومه‌نی دەسه‌ڵاتی عه‌دنان پاچه‌چیش به كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیرەی گووت كه دانوستانند له‌گه‌ڵ موقته‌دا له ئارادایه.
دوێنێ گه‌ورەترین ڕێبه‌ری شیعه ئایه‌توالله ئه‌لسیستانی داوای هێوربوونه‌وەی له هه‌موان كردبوو وە به‌كارهێنانی هێزی له‌لایه‌ن هێزبكانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا مه‌حكوم دەكات چونكه دەڵێت ئه‌مه بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر دەكات.