پێكدادانه‌كانی نێوان هێزی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ یاخیبووە سونیه‌كان و شیعه ئاینزاكان له عێراقدا بۆ ڕۆژی پێنج هه‌م به‌ردەوامه.
هه‌ندێ له پێكدادانه توندەكان له شارۆچكه‌ی فه‌لوجه‌ی زۆرینه‌ی سونیه‌كان ڕوویداوە كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابوردوودا چوار كه‌سی سیڤیڵی ئه‌مریكی له‌وێ كوژران و ته‌رمه‌كانیان سوتێنران.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به هه‌زاران كه‌سیش خۆراك و پێداویستی ته‌ندروستیان بردۆته شارۆچكه‌ی فه‌للوجه‌ی گه‌مارۆدراو.
كاربه‌دەستانی نه‌خۆشخانه‌ی ناوخۆش ڕایانگه‌یاندووە كه له ئه‌نجام ئه‌و پێكدادانانه دەیان كه‌سی عێراقی كوژراوە و بریندار بووە. به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیاریه‌كی ته‌واو دەربارەی ژمارەی ئه‌و قوربانیانه نیه.
له شاری پیرۆزی كه‌ربه‌لا له باشوری عێراقیش، له‌شكری پۆڵه‌ندی و بولغاری له‌گه‌ڵ سوپای چه‌كدارانی ئه‌لمه‌هدی شه‌ڕ دەكه‌ن و ڕادەگه‌یه‌نن له درەنگانێكی ڕۆژی چوار شه‌ممه‌دا پێكدادانه‌كان به درێژایی شه‌و به‌ردەوام بووە.
جێی باسه، لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری ئایینی موقته‌دا ئه‌لسه‌در له سه‌رەتای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دەستیان كرد به شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان پاش ئه‌وەی كه ئه‌مه‌ریكا ڕۆژنامه‌یه‌كی سه‌ر به مه‌لا ئاینیه‌كانیانی داخست.
كۆماندارێكی له‌شكری ئه‌مریكیش له عێراق به ناوی ریكاردۆ سانچێز دەڵێت: چه‌كدارە شیعه‌كان له شاری نه‌جه‌ف و كوت دەستیان گرتووە به‌سه‌ر به‌شێکی شارەكه‌دا و هێزی هاوپه‌یمانیش كاردەكه‌ن بۆ دەستبه‌سه‌رداگرتنه‌وەی ئه‌و به‌شانه.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.