له ڕۆژی 10 ی ئه‌م مانگه، ساڵێك به‌سه‌ر كوژرانی مه‌لای شیعه‌ی عێراقی سه‌ید عه‌بدولمه‌جید ئه‌لخوئی دا تێ ده‌په‌ڕێ. ناوبراو كه په‌ڕیوه‌ی ده‌ره‌وه بوو ته‌نیا چه‌ند ڕۆژی دوای ئه‌وه‌ی له له‌نده‌ن‌ڕا گه‌ڕایه‌وه عێراق، له مزارگای ئیمام عه‌لی له شاری نه‌جه‌ف ده‌سته‌یه‌كی ئاژاوگیر و ڕێگر وه‌به‌ر چه‌قۆیانیان دا و گیانیان لێ ئه‌ستاند. سه‌ید عه‌بدولمه‌جید له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسیارو ماقوڵی مه‌لای موسلمانی شیعه‌بوو كه دیالۆگ و ووت‌وێژی له نێوان لایه‌نه جۆراو جۆره‌كانی ئاینی له عێراق دا په‌ره‌پێ ده‌دا. ناوبراو كه له شاری نه‌جه‌ف دا گه‌وره بوو له نزیكه‌وه شاهیدی درندایه‌تی ڕژێمی سه‌دام حسێنی بوو. له ساڵی 1991 ی زاینی ئه‌و زۆریان بۆ هێنا كه په‌ریوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بێ. به‌ڵام هه‌ر كه عێراق ڕزگار كرا، به ئاواتی یارمه‌تی كردن به هاونیشتمانانی عێراقی خۆی بۆ ساز كردنه‌وه‌ی ووڵات گه‌ڕایه‌وه ووڵاته‌كه‌ی. نزیكه‌ی 20 كه‌س له كوشتنی سه‌ید عه‌بدولمه‌جید ئه‌لخوئی دا گومانیان لێ كراوه. له نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه پێشتر ده‌زگیر كراون، موسته‌فا یه‌عقوبی یان له‌گه‌ڵه. ناوبراو یاریده‌ده‌رێكی موقته‌دا ئه‌لسه‌در، مه‌لای توند ڕه‌وی شیعه‌یه كه ده‌سته تیرۆریسته‌كانی به‌خه‌ریكی هێرش كردن