هه‌واڵگیری هێزی میللی به‌رگری عێراقی ڕادەگه‌یه‌نن كه هاوڵاتیه‌كی عێراقی به‌ناوی موشرف نه‌جم ئه‌لعوبه‌یدی له گه‌ڕەكی یه‌كی حوزەیرانی عه‌رەب نشین له شاری كه‌ركوكی فرە نه‌ته‌وە دەستگیركردووە.
به پێی گوته‌ی عه‌قید ئه‌نوەر موحه‌ممه‌د ئه‌مین، به‌رپرسی هێزی میللی به‌رگری عێراقی، هێزی هاوپه‌یمانان له مێژەوە به شوێن ئه‌م تاوانبارەدا دەگه‌ڕێن كه باوەڕدەكه‌ن په‌یوەندی به تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعیدەوە هه‌بێت و به‌شداری ئه‌و هێرشانه‌ی كردبێت كه كراونه‌ته سه‌ر هێزەكانی هاوپه‌یمانان له ڕێگاكانی ناحیه‌ی ریاز و قه‌زای حه‌ویجه.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.