ئه‌و سێ ژنه‌ی كه دایكانی سێ هاوسه‌ری لێ قه‌وماوانی ئه‌و كارەساته‌ن كه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وە به‌ند كراون و خزمه‌كانیان دەڵێن تا ئێستا نازانن به چ تاوانێك تاوانبار كراون. ئه‌مه ڕووداوەش له كاتێكدا دێت كه چین دەڵێت ڕەوشی مافی مرۆڤ له ووڵاته‌كه‌دا به‌رەو باشی ڕۆیشتووە.
شایانی باسه، حكومه‌تی ئه‌مریكیش پێشنیاری بڕیارێكی كردووە كه دەبێته مایه‌ی ڕەخنه‌گرتن له چین له كاتی كۆبوونه‌وەكانی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كه له جنێڤ به‌ڕێوە دەچێت.