ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا دەڵێت: كوشتنه دڕەندانه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه كه چوار كارمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی سیڤیڵ له شاری فه‌للوجه گیانیان تیایدا له‌دەستدا، له هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ئه‌و ووڵاته ناگۆڕێت.
پۆڵ برێمه‌ر ی به‌ڕێوبه‌ری باڵای ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا به‌ڵێنیدا كه بكوژەكان ته‌سلیم به دادگا بكرێن و گوتی ئه‌و كوشتنه به‌بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له ماوەی مه‌راسیمی دەرچوونی خولێكی نوێی پۆلیس له به‌غدا به‌ڕێز برێمه‌ر گوتی: ئه‌و كارە سوك و بێ مانایه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی سه‌قامگیركردن و دیموكراسیه‌ت ناشێوێنێت.
پێشتریش سكات مه‌ك ڵه‌یڵان ی قسه‌كه‌ری كۆشكی سپی گوتویه‌تی: ئه‌نجامدەری ئه‌و هێرشانه هه‌وڵئه‌دەن ڕێ له پێشكه‌وتن به‌رەو دیموكرسیه‌ت بگرن به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن له هه‌ڵوێستی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا بگۆڕن.
هه‌ر له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غدای پایته‌خته‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.