له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێن پێنج سه‌ربازی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی سه‌ر ڕێگا له ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت گیانیان له‌ده‌ست دا.
قسه‌كه‌ری له‌شكری ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه گوتویه‌تی: ئه‌و سه‌ربازانه كوژران كاتێك كه ئوتومبێله‌كه‌یان به‌سه‌ر ئامێرێكی بۆمب ته‌قینه‌وه‌دا تێپه‌ڕ بووه و هیچ زانیارییه‌كی تری نه‌دا.
له هه‌مان كاتدا و له ماوه‌ی هێرشێكی جودادا هه‌ر له ڕۆژئاوای به‌غدا كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر كوژراون كاتێك سه‌ر ههڵداوان له شاری فه‌للوجه ته‌قه‌یان له دوو ئوتومبێل كردووه.
ئاماده‌بووانی ڕووداوه‌كه ده‌ڵێن: له ئه‌نجام ئه‌و ته‌قه كردنه دوو ئوتومبێل گریان تێ به‌ربووه و باوه‌ڕ ده‌كرێت قوربانیه‌كان بیانی بن. له شاری به‌عقوبه‌ش له باكووری پایته‌ختی عێراق 10 كه‌س له پۆلیس و خه‌ڵكی سڤیڵ له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی ئوتومبێلێكدا گیانیان له‌ده‌ست داوه.