كۆفی ئه‌نان ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رۆكی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر كاره‌كه‌ی لابردووه له‌به‌ر ڕووداو‌ی ته‌قینه‌وه بۆمبیه‌كه‌ی مانگی هه‌شتی پار كه له بنكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا ڕوویدا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م له‌كار لابردنه‌ی سه‌رۆكی ئاسایش تۆن مه‌یه‌ت ڕاگه‌یه‌ندرا دوا به‌دوای ڕاپۆرتێك كه ده‌ڵێت له بنكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا كه ته‌قینه‌وه‌كه ڕوویداوه و بوه هۆی كوشتنی 22 كه‌س ئاسایش به‌هێز نه‌بووه.
له هه‌مان ده‌مدا له‌شكری ئه‌مریكا له عێراق به‌ڕه‌سمی به‌ر پرسیاریه‌تی خۆیان ڕاگه‌یاند به‌رامبه‌ر به ته‌قه‌كردنه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ڕوویدا و كوژرانی دوو ڕۆژنامه نووسی ته‌له‌فزیۆنی عێراقی لێ كه‌وته‌وه و دڵته‌نگی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م ڕووداوه ڕاگه‌یاند. وه ده‌ڵێن گولله‌كان به هه‌ڵه به‌ر ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه كه‌وتون له ڕووداوێكی بنكه‌یه‌كی پشكنیندا.