ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له سوێسرا ئه‌و ووتوێژانه‌ی به مه‌به‌ستی كۆتایی پێ هێنانی مشتومڕی ده‌یان ساڵی كێشه‌ی دوورگه‌ی قوبڕسه گه‌یشتونه قۆناغێكی هه‌ستیار و گرنگه‌وه‌وه، واش بڕیاره كۆفی ئه‌نان سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پلانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوورگه دابه‌ش بووه ڕابگه‌یه‌نێت.
به‌ڕێز ئه‌نان ئێستا له سوێسرایه كه گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی توركه‌كانی قوبڕس و یۆنانیه‌كانی قۆبڕس له‌وێن بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ك وه‌زیری توركیا و یۆنان‌دا، وه‌ك دوا هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كیشه‌یه.