سه‌رۆكی نوێی گروپی میلیشیای فه‌ڵه‌ستینی ( حه‌ماس ) ناوی سه‌رۆك بوش ی به دوژمنی ئیسلام برد. له كاتی ڕێپیوانێك دا له شاری غه‌ززه سه‌رۆكی حه‌ماس عه‌بدول عه‌زیز ره‌نتسی به‌ڕێز بوش به دوژمنی خودا و دوژمنی ئیسلام و موسڵمانان له قه‌ڵه‌م دا.
و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ره‌شه‌ی هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل نوێ كرده‌وه وه‌كو تۆڵه‌یه‌ك بۆ كوشتنی هاوبه‌ش دامه‌زرێنه‌ری حه‌ماس شێخ ئه‌حمه‌د یاسین، كه مه‌لایه‌كی شه‌له‌ل و نزیكه كوێر بوو له هێرشی هه‌وایی ئیسرائیلی دا كوژرا.
له ڕێپیوانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له دانیشگای ئیسلامی كه‌رتی غه‌ززه یه‌كه‌م چونه ناو كۆمه‌ڵێ به‌ڕێز ڕه‌نتسی بوو له‌و كاته‌ی كه به ڕه‌سمی سێ ڕۆژ پرسه‌ی شێخ یاسین كۆتایی پێ هات.