سه‌رۆكی كاتی ئه‌فغانستان حامید كارزای وتی هه‌ڵبژاردنی سه‌ر تا سه‌ری ووڵاته‌كه له مانگی 9 ئه‌نجام ده‌درێ واته سێ مانگ دره‌نگتر له كاتی دیاری كراوی خۆی.
به‌ڕێز كارزای له كاتێك دا كه له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان قسه‌ی بۆ په‌یامنێران ده‌كرد وتی ئه‌م دوا خستنه رێگا به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌دات له یه‌ك كات دا هه‌م به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ سه‌رۆك كۆماری و هه‌م به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی دا ڕابگات.
شایانی باسه له ئه‌فغانستان ده‌بوایه له مناگی 6 ی ئه‌م ساڵ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرایه. كاربه‌ده‌ستان هۆشدارییان دا كه له‌وانه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كه دوا بخرێت له به‌ر گرفتی هاتوچۆ و نیگه‌رانی ئاسایش و كه‌می ناونوسی ده‌نگ ده‌ره‌كان.