ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا ڤیتۆی بڕیارەكه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانی كردووە كه سه‌بارەت به ئیدانه‌كردنی ئیسرائیله‌وە بۆ كوشتنه‌كه‌ی شێخ ئه‌حمه‌د یاسین ی ڕێبه‌ری حه‌مماس.
جۆن نیگرۆپۆنتێی باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەڵێت: واشنتۆن كوشتنه‌كه‌ی شێخ یاسین ی زۆر پێ‌ناخۆش بووە و هه‌روەهاش له‌و بروایه‌دایه كه ئه‌م كارەی ئیسرائیل دەبێته مایه‌ی به‌رەو دواوەچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست.
به‌ڕێز نیگرۆپۆنتێ دەڵێت: بۆیه ئه‌مریكا ڤیتۆی بڕیارەكه‌ی كردووە چونكه ئیدانه‌ی ئه‌و كارە تیرۆرستیانه‌ی نه‌كردووە كه فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌نجامی دەدەن.
شایانی باسه، حه‌مماس په‌یمانی داوە هێرشی تۆڵه سهندنهوە له دژی ئیسرائیلیه‌كان ئه‌نجام بدات و یه‌کێ له ئامانجه‌كانیشیان ئاریل شارۆن ی سه‌رۆك وەزیری ئیسرائیله.