ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌ورە كاربه‌دەستی كۆریای باشور به په‌یامنێرانیان ڕاگه‌یاندووە هه‌وڵ بۆ پلانه‌كانیان دەدەن به ڵام مه‌سه‌له‌ی دواكه‌وتنی ناردنی هێزەكان هه‌روا دەمێنێتهوە تا ئه‌و دەمهی كاربه‌دەستانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا و كۆریای باشور بڕیار دەدەن ئه‌و هێزب سه‌ربازیانه‌ی سیئۆل له كوێ دادەمهزرێن.
له هه‌فته‌ی ڕابووردوودا حكومه‌تی سیئۆل گوتبووی ناتوانێت ئه‌و په‌یمانه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات بۆ ناردنی هێزەكانیان بۆ شاری كه‌ركوك ی باكوری عێراق به‌هۆی ئه‌وەی ئاڵۆزكاری و نه‌ژادی ئه‌و شارە بۆته مایه‌ی دروستبوونی پشێوی و نائارامی.
شایانی باسه ئه‌م ڕاگهیاندناه ئه‌و گومانانه زیاتر دەكات كه كۆریای باشور ناردنی هێزە سه‌ربازیه‌كانی بۆ عێراق تا چه‌ند مانگێك دواتر كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان سازدەدرێت دوادەخات یان هه‌ر به ته‌واوی ئه‌و پلانانه ههڵدەوەشێنێتهوە.