دادگایه‌كی میسر بڕیاری زیندانكردنی به‌سه‌ر بیست و شه‌ش كه‌س داوە كه سیانیان ووڵاتی به‌ریتانین و بڕیارەكه‌شی له‌سه‌ر بنچینه‌ی گوناهباركردنه به‌وەی هه‌وڵیانداو پارتیه‌كی ئیسلامی قه‌دەغه‌كراو ببوژێننه‌وە.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه دادگای قاهیرە بڕیاری پێنج ساڵ زیندانی كردنیان بۆ دوانزدە كه‌س به به‌ریتانیه‌كانیشه‌وە بڕیوه‌ته‌وە و بڕیاری له ساڵێكه‌وە بۆ سێ ساڵ زیندانی كردنیان به‌سه‌ر سیانزدە كه‌سی تریشدا داوە.
شایانی باسه ، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان به تاوانی هه‌وڵدان بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وەی حزب ئه‌لته‌حریر ی ئیسلامی گوناهباركراون كه له ساڵانی حه‌فتاكاندائه‌م حیزبه له میسر قه‌دەغه كراوە.