تۆنی بلێری سه‌رۆك وەزیری به‌ریتانیا ووتوێژێكی فرەلایهنهی له‌گه‌ڵ موعه‌ممه‌ر ئه‌لقه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا سازداوە.
له ماوەی دەیان ساڵی ڕابووردوودا به‌ڕێز بلێر یه‌که‌مین ڕێبه‌ری به‌ریتانیایه كه سه‌ردانی ئه‌م ووڵاته‌ی باكوری ئه‌مریكا بكات.
كاربه‌دەستانی به‌ریتانی دەڵێن: ئه‌م سه‌ردانه وەك پاداشتكردنێكی بڕیارەكه‌ی به‌ڕێز قه‌زافیه بۆ له‌ناوبردنی چه‌كه كیمیایی و بایلۆژی و ناوكیه‌كانی لیبیا و دەشڵێت ئه‌م سه‌ردانه به‌شێكه له‌و هه‌وڵه ڕێكخراوەی نێوان به‌ریتانیا و ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا بۆ نیشاندانی پاداشتدانهوەی لیبیا بۆ ئه‌و هاوكاریه‌ی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوە نێونهتهوەیییهكاندا دەیكات.
شایانی باسه هاوكاتیش كۆمپانیای گه‌ورەی ڕۆیاڵ دەچ شێڵ ڕێكه‌وتنێكی درێژخایه‌نی بۆ دۆزینه‌وەی نه‌وت ی له‌گه‌ڵ لیبیادا مۆركردووە.
لهمبارەیهشهوە، دەمڕاستێكی به‌ڕێز بلێر گوتویه‌تی ئه‌م سه‌ودایه بایی دوو سه‌د ملێۆن دۆلارە.