جۆرج تێنه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای موخابه‌راتی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا واته سی ئای ئه‌ی گه‌واهی خۆی له به‌رده‌م ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی لێكۆلینه‌وه كردن‌دا دا سه‌باره‌ت به شكستی ده‌زگا موخابه‌راتیه‌كانی ئه‌مریكا له ڕێگه گرتن له ڕوودانی هێرشه تیرۆركاریه‌كانی یانزه‌ی سپته‌مبه‌ر كه كرانه سه‌ر ئه‌مریكا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێز تێنه‌ت به‌م ده‌سته تایبه‌تیه‌ی لێكۆڵینه‌وه كردنی گوتووه سه‌رچاوه‌كانی زانیاری ئه‌مریكا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له هێرشه‌كان ئاگاداری‌یان هه‌بووه سه‌باره‌ت به پیلانی ئه‌نجام دانی زنجیره‌یه‌ك هێرش كه هه‌ندێ له پیلانه‌كان له قۆناغی كۆتاییدا بوون.
به‌ڕێز تێنه‌ت گوتویه‌تی له مانگی هه‌شتدا ده‌زگای سی ئای ئه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ی له خواستی ئوسامه بن لادنی سه‌رۆكی تۆڕی تیرۆركاری ئه‌لقاعیده ئاگادار كردۆته‌وه كه نیازی هێرشكردنی هه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی خۆی. به‌ڵام گوتوشیه‌تی ڕاپۆرته‌كان زانیاری كه‌میان تیادا بووه.
به‌ڕێز تێنه‌ت كه له‌سه‌ر وه‌ختی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كلنتۆن و سه‌رۆك بوش‌دا كاری كردووه گوتویه‌تی هه‌ردوو سه‌رۆك زۆر به قووڵی سه‌ودایان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی تیرۆریزمدا كردووه.