ئه‌فغانستان ژماره‌ی كوژراوه‌كانی شه‌ڕه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی شاری هیرات ی ڕۆژئاوای كه‌م كردۆته‌وه بۆ شانزه كه‌س و ئه‌و ژمارانه‌ی پێشووش به ژماره‌یه‌كی نادروست له قه‌ڵه‌م دا كه ده‌یانگوت نزیكه‌ی سه‌د كه‌س كوژراون.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا كه له‌لایه‌ن حامد كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانستانه‌وه دراوه ده‌ڵێت بیست و حه‌وت كه‌سیش له‌م شه‌ڕانه‌دا بریندار بوون.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا لۆمه‌ی ههڵاسیانی ئه‌و شه‌ڕانه نه‌خراوه‌ته‌وه سه‌ر كه‌س و هه‌روه‌هاش باسی له پوخته و وورده‌كاری شه‌ڕه‌كان نه‌كردوه‌ته‌وه.
ئه‌م شه‌ڕانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاش كوژرانی میر وه‌یس سادق وه‌زیری هێلی مه‌ده‌نی ئاسمانی ئه‌فغانستان هات كه بووه مایه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه سه‌ربازیه‌كانی حكومه‌ت و میلیشیا ناوخۆییه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان.
گه‌وره وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان كه سه‌ردانی شاری هیراتیان كردووه ده‌ڵێت بۆیان ده‌ركه‌وتوه كوشتنه‌كه‌ی به‌ڕێز سادق ی وه‌زیر له ئاكامی ڕووداوێكی بچوك بووه.