كورده‌كانی سوریا له بری ئاهه‌نگ گێڕان و خۆشی به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، پرسه و ماته‌مینی ده‌گێڕن به‌هۆی له ده‌ست چوونی گیانی ده‌یان قوربانی كه به‌هۆی ئه‌و پێكدادانه‌ی ئه‌م دوایه‌ی نێوان كورده‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی سوری كه‌وته‌وه.
به‌شی زۆری كورده‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له ماڵه‌كانی خۆیان مانه‌وه، هه‌رچه‌ندێكیشه به هه‌زاران كه‌س له قامشلی نزیك سنوری توركیا كۆبوونه‌وه، كه له ڕۆژی 12 ی ئه‌م مانگه‌دا له وێ هانده‌رانی دوو تیمی یاری تۆپی پێی كورده‌كان و عه‌ره‌به‌كان پێكدادان له نێوانیاندا ڕوویدا و بووه هۆی به‌رپا بوونی توندوتیژی و ناڕه‌زای ده‌ربڕین له ناوچه‌كه‌دا و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك له كورده‌كان له لایه‌ن هێزی ئاسایشی سوریه‌وه كوژران و سه‌دها كوردی تریش ده‌ستگیر كران.
سه‌ر كرده‌یه‌كی كورده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ( كهیرهبین موردا) ده‌ڵێت نزیكه‌ی 1200 كورد كه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌ستگیر كرابوون ئازاد كراون و به‌ڵام باوه‌ڕ ده‌كرێت هێشتا كومه‌ڵێكی تریش هه‌ر له زیندان دا مابێت.
له لایه‌كی تره‌وه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له واشنتۆنی پایته‌خت نزیكه‌ی 200 خۆپیشانده‌ری كورد چوونه‌ته به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سوریه‌وه بۆ به‌رده‌م كۆشكی سپی و له‌وێ ڕه‌خنه‌یان له ڕه‌فتاری خراپی حكومه‌تی سوریا و ناوچه‌كه له به‌رامبه‌ر به كورده‌كان ده‌ربڕی.