جاك سترۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیا ئه‌م كوشتنه‌ی به كارێك ناساندوه كه ناڕه‌واو جێی قه‌بوڵ كردن نییه.
له ده‌مێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا دۆمینیك دی ڤیلپان گوتویانه ئه‌م ڕووداوه ده‌بێته مایه‌ی ڕێگه گرتن له به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی.
له واشنتۆنیش ده‌مڕاستێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كردووه كه ئارامی خۆیان بپارێزن.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ئێران و كوێت و شانشینی ئوردن زۆر به توندی ئیدانه‌ی كوشتنی ڕێبه‌ری حه‌ماسیان كردووه. حوسنی موباره‌كیش سه‌رۆكی میسر گوتویه‌تی كوژرانی شێخ ئه‌حمه‌د یاسین جێی مه‌خابن و كارێكی ترسنۆكانه‌یه.