گه‌وره ڕاوێژكارێكی پێشووی كۆشكی سپی ده‌ڵێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی به‌ر له هێرشه تیرۆركاریه‌كانی یانزه‌ی سه‌پته‌به‌ر به‌هۆی تۆڕی تیرۆركاری ئه‌لقاعیده‌وه هاتبونه كایه فه‌رامۆش كردووه.
ڕیچارد كلارك یاریده‌ده‌ری سه‌ره‌كی سه‌رۆك بوش بۆ كاروباری تیرۆریزم به كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سی بی ئس ی گوتووه له‌و ده‌مه‌وه‌ی ی ئۆفیسیان وه‌رگرتووه سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی سه‌نگیان خستبوه سه‌ر سه‌ودا كردن له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن ی سه‌رۆكی له كار خراوی عێراقدا.
له‌و دیمانه ته‌له‌فزیۆنیه‌دا به‌ڕێز كلارك گوتویه‌تی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش تیمه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش سه‌رنجێكی ئه‌وتۆیان نه‌خستووه سه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ئه‌لقاعیده پیلانی هێرشكردنێكی گه‌وره هه‌یه.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ی به‌ڕێز كلاركدا گوتویه‌تی به پێچه‌وانه‌وه له چه‌ند مانگی به‌ر له هێرشه تیرۆركاریه‌كانی یانزه‌ی سه‌پته‌مبه‌ردا سه‌رۆك بوش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به هێرشێك كه له‌سه‌ر خاكی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ساز ده‌درێت و فرمانی دا به ده‌زگا موخابه‌راتیه‌كان كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شانانه بكه‌ن.