سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه سه‌ربازانی ئیسرائیلی ئابلۆقه‌ی ناوچه‌ی خان یونسیان دا له‌و ناوچه‌یه چه‌كداره‌كان خۆی تیا حه‌شار دابوو.
سه‌ره‌تا چه‌كداره‌كه ویستی خۆی له سه‌ربازه‌كانی قوتار بكات به‌ڵام تا دێ یه‌كی نزیك ئه‌و ناوچه‌یه دوای كه‌وتن و ته‌قه‌یان لێ‌كرد كاتێك گوێ ڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانیان نه‌بوو بۆ وه‌ستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌شكری ئیسرائیل ده‌ڵێ ئه‌و ته‌قه لێكردنه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی لێ بووه كه پێده‌چێ چه‌كداره‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵی گرتبێت و له ئاكامدا خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانیان له ده‌ستدا.
شاهیده‌كان ده‌ڵین 3 فه‌ڵه‌ستینی تریش كوژران و 9 كه‌سیش بریندار بوون له ئاكامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی له‌و هێرشه كه‌وته‌وه.