ڕێكخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وەیی ڕایگه‌یاندووە كه پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر چوونی هێزەكانی ئه‌مریكا بۆ ناو عێراق ڕەوشی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراقدا هێشتا ڕەخنهی لێدەگیرێت.
له ماوەی ڕاپۆرتێكی سه‌ر به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی بنكه له له‌ندەن كه له رۆژی پێنج شه‌ممه‌دا بڵاویان كردۆته‌وە دەڵین: ژمارەی ئه‌و كه‌سه سیڤیڵیه عێراقیانه‌ی له ئه‌نجام شهڕەكه یاخود به‌هۆی چوونی هێزی ئه‌مریكی بۆ ووڵاته‌كه‌یان گیانیان له‌دەستداوە به زیاتر له دە هه‌زار كه‌س دەخهمڵێنرێت. به‌ڵام هێشتا هێچ ژمێركاریهكی رەسمی له‌و بارەیه‌وە ئه‌نجام نه‌دراوە.
ڕێكخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وەی ڕەخنهیان له هێزەكانی هێزی هاوپه‌یمانان گرتووە و گوتویانه كه بهشێوەیهكی زیاد له پێویست فشار و زەبر و زەنگیان به‌رامبه‌ر به خۆپیشاندەرە گشتیه‌كان به‌كارهێناوە. هه‌روەها هێزەكانی هاپهیمانیشیان تاوانباركردووە به‌وەی كه گیراوەكانی شه‌ڕیان ئازارداوە.
قسه‌كه‌ری پنتاگۆنیش دەیڤد رۆملی له وەڵامی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا گوتوی: له‌شكری ئه‌مریكی به ووردی له‌و كه‌سانه دەكۆڵنه‌وە كه ئه‌و تاوانه‌یان خراوەته پاڵ و ئه‌و جۆرە ڕەفتارانهیان له‌گه‌ڵ گیراوەكاندا ئه‌نجام گه‌یاندووە و دەبێت هێزەكانی ئه‌مریكا پهیڕەوی یاساكانی شه‌ڕ بكه‌ن.